جەلادەتی بەختیار عەلی..
2007/10/3
زۆر کات له‌گه‌ڵ شیعره چاوسه‌وزه‌کانی به‌ختیار پیاسه ده‌که‌م
یان به‌سه‌ر به‌هه‌شتی ووشه‌کانی شیعری ئه‌وه‌وه گوزه‌ر ده‌که‌م
لێوه‌کانم دوور له‌تامی لێوی شیعره‌کانی به‌ختیار ماچی هیچ لێوێ سه‌وزیان ناکاته‌وه
ده‌شتی ده‌روونم به‌ره‌و ووشکی و گه‌ڵاکانم به‌ره‌و وه‌رین و لاسکه‌کانم به‌ره‌و قرچانه‌وه
دوور له ووشه مه‌کربازه‌کانی ئه‌و ڕه‌شاباکان خامۆشم ده‌که‌ن
دوور له تاماته‌می گوڵ دوور له تاخوێنی فریشته، سێبه‌ره‌کانی ڕووناکی ڕێگام لێ ونده‌که‌ن
زۆر خوولیای مه‌له‌کردنم له ڕووباره شیعرییه‌کانی ئه‌ودا
ده‌شت و دۆڵی ووشکی جه‌سته‌م تێرئاوکه‌م له‌ژێر بارانی ووشه‌ی شیعره چاوسه‌وزه‌کانی ئه‌ودا
من و گول به‌یه‌که‌وه به‌سه‌ر پلیکانه‌کانی گیا سه‌رده‌که‌وین
له‌گه‌ڵ با ده‌ست له‌مل یه‌کده‌که‌ین و به‌رو مێوانی ئاسمان به‌ڕێ ده‌که‌وین
دواتر له‌نێو یه‌کێک له کۆشکه به‌رزه‌کانی نێو هه‌ور ده‌رده‌که‌وین..
هه‌وره‌کان به‌کۆرس شیعره‌کانم بۆ ده‌هۆننه‌وه
له‌باوه‌شی شینی ئاسمان ده‌ملاوێننه‌وه..
گوڵه‌کانی ده‌ورم ڕووگه‌ش و بۆنخۆشتر ده‌بنه‌وه
خونچه بچووکه‌کان و گوڵه گۆچان به‌ده‌سته‌کان هه‌موویان به‌یه‌که‌وه
به‌ده‌وری منه‌وه له حه‌وشی کۆشکی هه‌ورا باغێکی پڕ شیعری پێگه‌ییوی ئه‌وم بۆ ده‌ڕازیننه‌وه...