نۆبەرەکەم...!!
2007/10/3
لێو نێرگزی هێشووه ترێ
پێم بڵێ که‌ی وه‌فات گوڵ ده‌گرێ؟
ئه‌و مانگه به‌ویقاره، ئه‌سمه‌ره چاوی کاڵه..
بۆ به‌ته‌نیا جێی هێڵاوه ئه‌و کوڕه لێو ئاڵه...؟!
دڵۆپه خوناوه‌ی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵان
فریشته‌ی ڕۆچووی نێو ناخی کوڕان
چۆن دڵت دێنێ؟
وا به‌ئاسان بیشکێنێ..
دڵی ئه‌و کوڕه‌ی..مانگ حه‌ز ده‌کات بیدوێنێ..
هه‌موو شه‌وان..تا..به‌ری به‌یان..!!
نازانم ئه‌وه شیعره نووسیومه یان چیه...به‌ڵام زۆرم خۆشده‌وێ بۆیه نێوم لێی ناوه نۆبه‌ره‌که‌م..زۆرم خۆشده‌وێ؟ له‌وانه‌یه له‌به‌ر خاتری ئه‌و که‌سه بێ که‌بۆیم نووسیووه..نازانم..!!