باکه‌س نه‌یبینێ ئه‌و فرمێسکانه..
2007/10/5
ده‌ناڵێ شیعرم وه‌کو منداڵیـی
ده‌بارێنی فرمێسکی چاوکاڵـی
بۆ ئه‌و ووشانه‌ی نایان دۆزێته‌وه
تا ئه‌و ساته‌ی سه‌ری بۆ ده‌نێته‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و له‌داخا بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا ئه‌چێ
له‌لێواری شیعرێ ئه‌وه‌ستێ
ئاوازی دڵته‌نگی ده‌چڕێ...
ده‌ڵێم ها شیعری لێونێرگز، بۆچی حه‌ز ده‌که‌ی...
له‌ژێر باران، شیعرستان ته‌ی بکه‌ی؟
له‌بێده‌نگیدا دیاره،ده‌یه‌وێ
په‌یامێکی ناسکم تێگرێ
تا به‌جوانی پێم بڵێ..
که چاوم به‌گریانه،
ته‌نیا له‌ژێر بارانی ئه‌و ئاسمانه
که‌س ناتوانێ بیبینێ ئه‌و فرمێسکانه....